ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ۱ـ۱۲ـ۲٠۲٤پەیمانگەی کەرکوکی ناحکومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر و نەوت گاز هەڵسا بەکردنەوەی پێشانگەیەکی هونەر (شێوەکاری )بۆ بەڕێز (سامان فەخرەدین عبدلکریم) شێوەکار کە لەزانکۆی دهۆک وە بەمیوان سەردانمانی کرد بۆ کردنەوەی پێشانگە لەنێو باڵەخانەی پەیمانگە بەئامادە بونی سەرپەرشتیارانی پەروەردەی و سەرۆک بەشەکانی خوێندی کوردی و چالاکەوانی پەروەردەی و ژینگەی و بەڕێوبەرانی قوتابخانەکانی شاری کەرکوک ،ڕێکخراوە مەدەنیەکان و گروپەمیوزییکی و چەند کەسایەتیەکی گرنگی شار پێشانگەکە کرایەوە،لەدرێژەی چالاکیە پارچە میوزیکێک و گۆرانیەکی ڕەسەن پێشکەش بەمیوانان کرا،لە کۆتایی دا قەڵغانی ڕێز لێنان لە لایەن خاوەن پەیمانگەوە بەخشرایە شێوەکارو گروپی میزۆپۆتامیا کە خۆبەخشانە ئەم کارە هونەرییەیان پێشکە ش پەیمانگە کرد ،تا کەشی پەیمانگە ئاوێتە بێت بە هونەر ،دووبارەسوپاس بۆ ئامادە بوونی میوانان