دهرباری ئێمه
پەیمانگەى (كەركوك) ى ناحكومى بۆ زانستەكانى كۆمپيوتەر ونهوت وگاز
له ساڵى خوێندنى (2012-2013) دامەزراوە لە شاری كەركوك وەك يەكەم پەيمانگەی تايبەت بە زانستەكانى کۆمپیوتەر , سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. خوێندن لەپەیمانگە بۆ ماوەی پێنج ساڵە ودەرچووانى پۆلى سێی ناوەندى دەتوانن بڕوانامەى (دبلوم) بەدەست بهێنن .وخوێندكاران دەتوانن (پسپۆری) تايبەت مەندي خۆيان دياری بكەن لە بەشەكانى (Network) يان (program) يان (web design ). سەرجەم بەشەوانەكان وبابەتەكان لە لايەن وەزارەتي پەروەردەوە دەست نيشان كراوە. تاقيگەكانى پەيمانگە بە تازە ترين بەرنامةكاني كۆمپيوتەر ئامادە كراوە , تاقيگەى تايبەتى هەيە بە (I.T) و(Sisco ) و(زمانى ئينگليزى ). سەرجەم پۆلەكانى ئامێری فێنكەروە و داتاشۆ وتەختە وپێداويستيەكانی تيايە , باخچە و وگۆڕەپانی وەرزشى تايبةتى هەيە. كارەباى بەردەوام وسەربە خۆی هەيە و خزمەت گوزاری پاككردنەوى بەردوام بۆ سەرجەم ژوورەكان وڕێڕەوكان و شوێنەكان , سەرەڕاى خزمەت گوزارى پاسەوانى وچاودێری بەردەوام. ستافێكی كارگێرى شارەزا وڕاهێنراو وچالاكي هەيە , سەرجەم مامۆستاكان خاوەني بڕوانامەى تايبەتن لە وانةكانى خۆيان وهةندێكيان خاوەن بڕوانامەى ماستەرن و پەيمانگە خولى بەردوام بۆ ستاف ومامۆستاكانی دەكاتەوە. هەشت پۆلی دەرچووانى هەیە لە ساڵى (2016-2017) وە تائێستا كە لة چةندين دامەزراوەی حكومی وناحكومی دامەزراون وكار دەكەن. ثەيمانگە هەوڵی داوە هزرى خوێندكاران دەوڵەمةند بكات لە ڕێگەی ئەنجامدانی چالاكی وەرزشی وئەدەبی وكەلتوری و فيستڤاڵى ساڵانە و ئەنجامدانی پێشبڕکێ و پێشانگا و كردنەوەى خول و سەردانی زانستی وگەشتی بەهارە و مێوانداری كەسايەتی و ڕێككخراوەكان و سمينار و وەرك شۆپ وهتد… پەیمانگە بە سيستەمی ئەليكترۆنی (E-parward ) بە ستراوەتەوە وكاروبارەكانی بەڕێوە دەبات. پەیمانگە لە پەیوەندی بەردەوامە لةگەڵ وخوێندکاران ومامۆستایان لة ڕێگەی كردنەوەی چەناڵی تايبەتي تليگرام واتس ئاب وە بؤ باشتر كردنى پرۆسەی خوێندن .